AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ٢٩ ١٤:١٧

عەمار حەکیم:

هەڵوێست گرتنی سوید سەرسوورهێنەرە/ مۆڵەت درایەوە بە قورئان سووتاندن

هەڵوێست گرتنی سوید سەرسوورهێنەرە/ مۆڵەت درایەوە بە قورئان سووتاندن

سەرۆکی رەوتی حیکمەی وەتەنی عێراق ڕایگەیاند: هەڵوێستی سوید بەرانبەر ئەوانە کە سووکایەتی دەکەن سەرسووڕهێنەرە. ناوەندە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ ئەو شێوە ڕوانینە هەڵە بە ئازادییە بەرەوڕوو ببنەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: سەید عەمار حەکیم وتی: پۆلیس هەمدیسان مۆڵەتی سووتاندنی ئاگرتێبەردانی قورئانی دایە ئەو کەسەی کە پێشتر قرئانی سووتاندبوو.

ناوبراو داوای لە هەموو لایەک کرد کە نارەزایەتی خۆیان بە شێوەی ئاشتیخوازانە بە ئەو کردەوە دەرببڕن.

باڵوێزخانەی سوید دوای ئاگرتێبەردانی ئەو باڵوێزخانە لەلایەن خەڵکی عێڕاقەوە ڕایگەیاند کە تا ڕاگەیاندنی دوایی ئەو ناوەندە دیپلۆماتیکە دادەخات.

سوید هەروەها کارداری عێراقی بەهۆی هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەکەی لە بەغدا بانگهێشت کرد.

موقتەدا سەدر دوای مۆڵەت دانی دووبارە بۆ سووکایەتی بە قرئان و سووتاندنی ئاڵای عێراق لە بەردەم باڵوێزخانی ئەو وڵاتە لە ستۆکهۆڵم،ڕایگەیاند: دوای سوکایەتی بە قورئان ، ئێستا نۆرەی سووکایەتی سوید بە عێراق و هێڵە سوورەکانی دیپلۆماتیک و ڕێسای سیاسی گەییشتووە و بە ڕاگەیاندنی ڕێککەوتن لەسەر سووتاندنی ئاڵای عێراق، ئەو وڵاتە دوژمنایەتی خۆیی لەگەڵ عێراق ئاشکرا کرد.

ناوبراو ڕاشیگەیاند کە شێوەی بەرەوڕوو بوونەوەی سووتاندنی قورئان ، سووتاندنی ئینجیل و تەورات نییە.

News ID 46671

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha